پۆلیسی هەولێر: پیاوێک دوای مانگێک هاوسەرگیری ژنەکەی کوشت

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات ڕایگەیاند کە پیاوێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی و ماوەی کەمتر لە مانگێکە هاوسەرگیرییان کردووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “دوێنێ پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت کە لە بەرواری 2021/1/1 هاوسەرگیرییان کردووە و ژنەکە ناوی دنیا ئاراسە و لەدایکبووی 1996 و تەمەنی 25 ساڵ بووە”.

ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو ژن و مێردە دوای هاوسەرگیری لە شارۆچکەی بەحرکەی هەولێر نیشتەجێبوون.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، “پیاوەکە لەدایک بووی 1989 بووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەک هەڵهاتووە چووتە دەرەوەی هەولێر بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و ئێستا لە لێکۆڵینەوەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی: سەرپەرشتیاری كەمپەكە لەكەوتنەوەی ئاگرەكە بەرپرسیارە

لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لایەنی سەرپەرشتیار لەسەر كەمپەكان بەرپرسیارە لە ئاگركەوتنەوەكەی كەمپی چەمشكۆی سنووری ئیدارەی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و دەرچووان و پێشخستنی زانكۆكان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ژمارەیەك بڕیاری دەركرد لەپێناو باشترکردنی ئاستی زانستیی زانکۆکان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پێشخستنی خوێندن…
Total
0
Share