بەرگریی شارستانیی سۆران: بە هیچ شێوەیەک سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

بەرگریی شارستانیی سۆران، داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەشتیاران دەکات.

بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، داوا لە هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەشتیاران دەکەین، لەم چەند رۆژە بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

روونیشیکردەوە، بەهۆی بەفربارین بە رێژەیەکی زۆر، بەتایبەتی لە کاتەکانی ئێواران بەهۆی دروستبوونی بەستەڵەک، مەترسی لەسەر گیانتان دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share