ئاسایش ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە دیواربەندی شەهیدانی خێڵی حەمەی شێواندبوو

ئاسایشی شارەزور لە نوسراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند، کە پێشتر دیواربەندی شەهیدانی خێڵی حەمەی شێواندبوو و چەند دروشمێکی ئەنسار الامیشی نوسیبوو.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “لە ڕێککەوتی 7 ی شوبات توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ين كه‌ له‌ڕۆژی پێشووتردا له‌سه‌ر دیواربه‌ندی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه‌ له‌گونده‌كه‌ چه‌ند دروشمێكی گرووپی تیرۆرستی (أ‌نصارالآسلام) ی له‌ناوچوی نوسیبوو، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واو، دواجار گه‌شتین به‌تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ناوی (س. م. ق.) بۆیه به‌فه‌رمانی دادوه‌ری  لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پێی مادده‌ی (3 ی تیرۆر) ده‌ستگیرا.

لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “له‌ لێكۆلینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و وه‌ك خۆشی ده‌ڵیت له‌ ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك وتاری  توندڕه‌ویدا فكره‌ی توندڕه‌وی وه‌رگرتووه‌ و پێیوایه‌ ئه‌و جۆره‌ په‌یكه‌ر و وێنانه‌ دژی ئیسلامن و شركن “.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. هێرش كراوەتە سەر خوێندكارێك و بە زۆر 5 هەزار دۆلاری لێ سەندراوە

بابەتی دواتر

لە دوو پارێزگای عێراق "24 چەكداری داعش" دەستگیر كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share