گەرمیان.. چوار كەس بە چەقۆ بریندار كران

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری كەلار، كەسێك بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتییان و سێ كەس بریندار دەكات، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا ئەندامێكی هێزەكانی ئاسایشی بریندار كردووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات، كەسێك كە سەرخۆش بووە لەناو بازاڕی شاری كەلار بە چەقۆ هێرشی كردووتە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی و سێ كەسی بریندار كرد”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكرد، “پاش ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوچەكە ئاگادار كراونەتەوە چوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و هێرشكەرەكەیان دەستگیركردووە، بەڵام لەكاتی دەستگیركردنی بە چەقۆ ئەندامێكی هێزەكەی بریندار كردووە”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، یەكێك لەو هاوڵاتییانەی بریندار كراون، برینەكەی سەختە و ڕەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

لە ئێستادا ئەو كەسەی هێرشەكەی ئەنجامداوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، هۆكاری ئەنجامدانی ئەو كارەشی ئاشكرا نەكراوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. "لافاوێکی هاوشێوەی خوێن" ناوچەیەکی ئەندۆنۆزیای گرتەوە

بابەتی دواتر

شیفێڵد یونایتد 1-2 چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share