كازمی بڕیارێك لە بەرژەوەندیی جوتیاران دەدات

سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێكهێنانی تیمێكی سەربازی و ئەمنی، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە “بە قاچاخبردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان”.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك جوتیاری پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند، لایەنە تایبەتەكانی ڕاسپاردووە بە دروستكردنی تیمێك بە سەرۆكایەتیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوبەرایەتیی ڕوبەڕوبوونەوەی تاوانی ئابوری بۆ ڕێگریكردن لە بە قاچاخبردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان.

ئەو تیمەش ڕاسپێردراون بۆ پكشنینی سەنتەرەكانی بازاڕكاری و ڕێگریكردن لە كاڵای قاچاخ، كازمی داواشی كردووە، “ئەوانەی كاری قاچاخ دەكەن و تێوەگلاون بەو پرسە بدرێنە دادگا”.

سەرۆكوەزیرانی عێراق هۆكاری گرتنەبەری ئەو ڕێكارانەی گەڕاندووەتەوە بۆ، پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتیكردن لێی.

بابەتی پێشتر

پیاوێکی کورد بەشێک لە جەستەی خۆی دەبەخشێتە سێ کەسی دیکە

بابەتی دواتر

لەسەر ڕازی نەبوون بۆ هێنانی ژنی سێیەم ژنی دووەمی خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان گۆڕانكاری تێدا كراوە و باشتربووە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت، “كارتی ئەلیكترۆنی…
Total
0
Share