داهاتى هەفتەیەکى سلێمانى و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

شارى سلێمانى

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەى بڵاوکردەوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی پێنج ملیار و 543 ملیۆن و 310 هەزار و 800 دینار بووە.

داهاتەکە بەپێى ئەوەى تا دوێنێ پێنجشەممە کۆکراوەتەوە بەراورد بە هەفتەى پێشوو بە رێژەى نزیکەى 76.44% و بە برى 17 ملیار کەمیکردووە، داهاتى هەفتەى پێشوو 22 ملیار و 492 ملیۆن و 610 هەزار و 940 دینار بووە.

بەڵام هەندێک داهاتى دیکەى ئەم هەفتەیە لە رۆژانى داهاتوودا دەخرێتە ناو ماڵپەرەکە و بەمەش ئەو ژمارەیەى ئەمڕۆ راگەیەندراوە، کۆى داهاتى هەفتەکە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد تیمەکانیان لەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی…
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا دواكەوتنی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ دەخاتە مەیدانی ئەنجومەنی وەزیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا پرسی دواكەوتنی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەخاتە مەیدانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وتەبێژی وەزارەتەكە دەڵێت، چەند…
Total
0
Share