بەپێی نوێترین ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (هاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکخەدەخرێنەوە دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ” دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوردەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێلهكه بۆ ناو ههرێمی كوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆمار بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا، ئەگەرنا دوای 90 ڕۆژەکە رۆژانە بڕی (70،000) دینار سزای دەچێتە سەر.
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، گرێبەستی ئۆتۆمبیلەکان بەپێی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بە زمانی (کوردی و عەرەبی) رێکدەخرێت، پێویستە کۆمپانیاکانی هاوردە و پێشانگاکان پێوەی پابەندبن، جگە لەو گرێبەستەی ئاماژەی پێدراوە، هیچ گرێبەستی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێناکرێت.
لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگهی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، کە پێویستە ڕوبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگهی کۆمپانیا و (400م2) بۆ نمایش تەرخان بکرێت.
دەبێت کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل بهشێكی تایبەتی بۆ ئەرشیفی بهڵگهی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان ئامادە بکات و سەرەڕای ئەوەش، سستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ستاندارد لە لایەن وەزارەت ڕێکدەخرێت و لەسەر ماڵپەری (moi.gov.krd) بڵاودهكرێتهوه.