ڤیدیۆ.. چیرۆکی کوژرانی دوو ژن و پیاوێک لەبەردەم بینای دادگادا

حەفتەیەک پێش ئێستا دوو ژن و پیاوێک لەبەردەم بینای دادگای شاری کرماشان درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژران، دواتر ئاشکراکرا کە کێشەکە پەیوەندی بە ڕێککنەکەوتن لەسەر بڕی مارەیی هاوسەرگیرییەکەوە هەبووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای دەکات، “کەسێک بەناوی ئەشکان کازمی لە شەقامی بێنتەلهودایی بەرامبەر دادگای کرماشان، بە چەکی سەر کارەکەی دەستڕێژی لەو سێ کەسە کردووە و کوشتوونی دواتر ڕونبۆتەوە یەکێک لە کوژراوەکان خێزانی خۆی بووە.

ئەو کەسانەی کە کوژراون کەسێکیان ناوی شێوا زەفەرییە و خێزانی ئەشکان کازمی بووە و کەسێکی دیکەیان برای شێوا بووە و ئەوی دیکەشیان پارێزەری شێوا بووە.

ئەشکان کازمی، ئەندامی ئەرتەشی ئێرانە و پلەی سەربازی هەیە، خەڵکی گواوری شاری گیلانی ڕۆژئاوایە، ئەو چەکەی لە تاوانەکەدا بەکاری هێناوە چەکی سەر کارەکەی بووە.

کێشەکە لەوێوە دروست بووە کە هاوسەرگیری نێوان شێوا و ئەشکان هەڵوەشاوەتەوە و ناکۆکییان لەسەر بڕی مارەیی هاوسەرگیرییەکە هەبووە، کە دەبوایە دوای جیابوونەوەیان ئەشکان بیداتە هاوسەرەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەمواری یاسای بودجەدا بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە…
زیاتر ببینە

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندكارانى پۆلی 12: پرۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌مناكرێنە‌وه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو داواكاریى خوێندكارانى پۆلی 12ی ئامادەیى ڕه‌تكرده‌وه‌ كە داوای كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن و…
Total
0
Share