ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دۆلار بە 152 هەزار دینار دەدرێتە گەشتیاران.
دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە، پڕۆسەی گۆڕینەوە و پێدانی دۆلاری ئەمریکی بە نرخی ڕەسمی حکومی بە گەشتیاران، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، وەرگرتنی دۆلارەکە بە نرخی ڕەسمی بانکی ناوەندیی 152 هەزار دینار دەبێت.