سەعدی پیرە: پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی باشبن هەرێم بەهێز دەبێت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، “پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی باشبن پێگەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز دەبێت و دەشڵێت، “دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی بۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەردوولا و كۆتاییهێنان بە كێشەكان ئیجابی بوو”.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە ئەو ناكۆكییەی كە هەبووە نیگەرانی وڵاتانی ئیقلیمی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنابوو، بەڵام كۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران هەنگاوێكی ئەرێنی بووە و وەكو ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە وتارەكەیدا ئاماژەی پێكرد رۆڵی لەو دەستپێشخەرییەدا هەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو دەستپێشخەرییەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ ئامادەكاریی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی هەنگاوێكی ئیجابییە و لە هەمانكاتدا نزیكبوونەوەی هەولێر و بەغداد لەم قۆناغەدا پێگەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەكات و دەتوانێت رووبەرووی ئەو هەڕەشە و ئاڵنگارییانە ببێتەوە كە دووچاری دەبێتەوە.

بە بڕوای ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی باشبێت پێگەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێزتردەبێت.

بابەتی پێشتر

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێك لە بەرژەوەندیی ژمارەیەك مووچەخۆر درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
Total
0
Share