پێدانی غازی شل و نەوتی سپی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕاگرتنی ناردنی بەرهەمەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، گازی شل و نەوتی سپیی ماڵان ناگرێتەوە.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دابینکردنی غازی شل و نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەو نووسراوە بڵاوکراوەتەوە، تایبەتە بە ژمارەیەک کارگە و کۆمپانیای پیشەسازی.

ئەو کۆمپانیایانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە لەدوای پێشکەشکردنی پشتگیری کە بەردەوامن لە کارکردن، جارێکی دیکە بەرهەمەکانیان بۆ دەنێردرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share