ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، دەبێت تا 3ـی کانوونی یەکەم بودجە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە پاش ئەو وادەیە ئەنجومەنەکە دەچێتە پشووەوە.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت تاوەکو 3ـی کانوونی یەکەم پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونکە پاش ئەو وادەیە ئەنجومەنەکە دەچێتە پشووەوە.
وتیشی، پشکی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا دیارینەکراوە و ڕێککەوتنیش نەکراوە، گفتوگۆکان بەردەوامن، ڕەشنووسەکە لە ئەنجومەنى وەزیرانە و هێشتا دەنگى لەسەر نەدراوە.