نەوت و کانزاکانی سلێمانی: هەواڵی ئەکتیڤکردنەوەی کارتی زیرەکی نەوت دوورە لە ڕاستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هەواڵی نوێکردنەوە و ئەکتیڤکردنی کارتی زیرەکی نەوتی سپی بەدرۆ دەخاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن هەندێک پەیج و ئەکاونتی نابەرپرسەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕین.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلانی ساڵانەی دابەشکردنی نەوتی سپیین بەسەر هاووڵاتییاندا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share