هەر ئۆتۆمبێلێک لە هەرێم سەرپێچی بکات سزا دەدرێت

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوخۆی هەرێم سەرپێچی بکات هەڵگری هەر جۆرە تابلۆیەک بێت سزا دەدرێت.

عەقید هێمن ئەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، بەشێک لە خەڵك پێیانوایە، تەنها سزای سەرپێچی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە هەڵگری تابلۆی ناوخۆی هەرێمن، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە، هەر ئۆتۆمبێلێک لە هەرێم سەرپێچی بکات سزادەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی عێراقن، لەکاتی گەڕانەوەیان لە خاڵە سنوورییەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەگەر سەرپێچیان کردبێت سزادەدرێن، ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیکەش کە

هەڵگری تابلۆی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، هۆبەیەکی تایبەتیان هەیە و پێویستە لەوێ ئەستۆپاکی خۆیان بسەلمێنن، ئەگەر سزایەکیان لەسەربێت دەبێت پاکتاوی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە”. جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئیدارەی…
Total
0
Share