قائیمقامیەتی سلێمانی: تائێستا نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیارینەکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە دیارینەکراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تائێستا نرخی مۆلیدە بەشێوەیەکی ڕەسمی دیارینەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەواڵانەی کە لە چەند میدیا و پەیجێکەوە بڵاوکراونەتەوە، بەتەواوی ناڕاست و بێ بەها و بێ بنەمان، ئەو نرخانەش کە باس کراون، ناڕاست و چەواشەکارانەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share