حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی نەوت و سیستمی ئەسیکۆدا تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی نەوت و ئەسیکۆدا تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (10ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی، تاوتوێی سێ خاڵ دەکرێت:

1- پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت.
2- دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا.

3- بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ شه‌نگال فڕۆكه‌كانى توركیا فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌به‌شه‌یان شه‌هیدكرد

فڕۆکەکانی تورکیا ئوتۆمبێلی فەرماندەیه‌كى یەبەشەیان بۆردومانکرد له‌ شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌هیدبوو. په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ دهۆك گواستییه‌وه‌،…
Total
0
Share