شەوی ڕابردوو لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێکی ماددەی هـ.ـۆشبەر لە پارێزگای دیالە، تەقەکرا و سێ منداڵی داواکراوەکە گـ.ـیانیانلەدەستدا.
هەیسەم شەمەری، وتەبێژی پۆلیسی دیالە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، بازرگانەکە لەلایەن یاساوە داواکراو بووە، لەکاتی تێپەڕبوون بە بازگەیەکی پۆلیسدا داوای لێکراوە بوەستێت، بەڵام نەوەستاوە و لە ئەنجامدا تەقەکراوە.
وتیشی، لە ئەنجامی تـ.ـەقەکردنەکەدا سێ منداڵی بازرگانەکە گـ.ـیانیانلەدەستداوە و پێنج ئەندامی دیکەی خێزانەکەی بـ.ـرینداربوون.