بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ عەلی باپیر کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەی بوون، دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ کران.

هەردوولا بیروبۆچوونیان لەبارەی پرسە هەنووکەییەکانەوە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕمان بە هێز و لێهاتوویی بەڕێزتانە سەرۆک

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە…
Total
0
Share