نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین و نەوتی سپی دادەبەزێت

لە سلێمانی نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین و نەوتی سپی دادەبەزێنرێت و وتەبێژی بەنزیخانەكان پاڵنەرەكەی ئاشكرادەكات.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆری بەنزینی (نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر) 25 دینار بۆ هەر لیترێك دادەبەزێت.

وتیشی، “بەهەمان شێوە نەوتی سپی هەر لیترێك 25 دینار دادەبەزێت”.

سووتەمەنی زۆرە و خواست كەمە، هەروەها لە بازاڕدا بە نرخی هەرزان دەست خاوەن بەنزیخانەكان دەكەوێت، ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی دابەزاندنی نرخ وەك ئەوەی بەهمەن شێخ قادر ئاماژەی پێدا.

باسی لەوەشكرد، دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناریش هۆكارێكی دیكەیە، چونكە سووتەمەنی بە دۆلار دەكڕن و بە دینار دەیفرۆشنەوە.

بابەتی پێشتر

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا دوو ئەفسەر و پۆلیسێک برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share