قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، جەخت لە پابەندبوونی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکەینەوە.
قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێزان کریستیان ئۆلفکە، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و ئیمانوێل مینیۆ، کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا و ئێستەر لوفن، کۆنسوڵی گشتیی هۆڵندا بە وەکالەت، دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هۆکاری ناکۆکییەکانمان بۆ ڕوونکردنەوە.
دەشڵێت، جەختمان کردەوە لەسەر پابەندبوونی تەواوەتیی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی.