لەبارەی دۆخی تەندروستیی مانگرتووانی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدرێت

تیمێکی پزیشکیی خۆبەخش سەردانی خێمەی مانگرتووانی سلێمانییان کرد و لەبارەی دۆخی تەندروستییانەوە روونکردنەوە دەدرێت.

نوێنەری تیمەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دۆخی مانگرتووان تا دێت خراپتر دەبێت و بەگریی جەستەیان دابەزیوە و بەو هۆیەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە گوازراوەکان زیاددەکات”.

باسی لەوەشکرد، “پێویستە دەمامک لە پێش خێمەی مانگرتووان دابنرێت و هەرکەسێک کە سەردانیان دەکات بەکاریبهێنێت بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە گوازراوەکان کەمببێتەوە”.

دەشڵێت، “مانگرتووان خۆیان ناتوانن دەمامک ببەستن، چونکە شلە و ئۆکسجینی جەستەیان بەهۆی نەخواردنی نان و خواردنەوە دابەزیوە و زیاتریش دادەبەزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share