بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی: بەشداریکردنی محەمەد فەیسەڵ لە دانیشتنی پەرلەمان پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی ئاماژە بەوەدەکەن، بەشداریکردنی محەمەد فەیسەڵ لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارێکی تاکە کەسییە و پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە.

بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئەوەی دوێنێ ڕوویدا سەبارەت بە بەشداریکردنی (محەمەد فەیسەڵ برادۆستی) لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، ڕایدەگەیەنین ئەم بڕیارە تەواو تاکە کەسییە و ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی، بەرپرس نین و گوزارشت لە ڕای ئێمە ناکات”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان، هەمیشە خاڵی کۆکەرەوە و بەیەکگەیاندن و لەیەکنزیککردنەوەی لایەنەکان بووین لە هەرێمی کوردستان، نەک هۆکارێک بووبین بۆ لێکترازانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان”.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا ئەوە دووپاتکراوەتەوە، “خانەوادەکەمان بە سەربەخۆیی و دوور لە هەر لایەنێکی سیاسی دەمێنێتەوە و بەردەوامدەبین لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاویکردەوە، ”ئایە عەلی ئەبوبەکر توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی…
Total
0
Share