قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – کوردستان و ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – سوریا کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، جەختدەکەنەوە، لەسەر ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و کارئاسانییەک بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share