وتەبێژی حکومەتی عێراق پلانێکی نوێی بۆ کارکردن لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕدا ئاشکراکرد.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندیی عێراق بەپێی پلانێکی داڕێژراو و تۆکمە کاردەکەن تا لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار لە بازاڕ بگەیەننە 155 هەزار دینار.
باسی لەوەشکرد، ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگ، داراییەکی بەهێز و ڕەوانکراوی ناو بنکەی ناوەندی دەبەستێت، کە دەرفەت دەدات تەمویلی بازرگانیی دەرەکی بە ئاسانی بەڕێوەبچێت و پێداویستییەکانی هاوردەکردن دابینکرێت.