ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، سوورین لەسەر ئەوەی کە دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 14.14% بێت.
ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا لەسەر بنەمای ڕێژەی ڕاستەقینەی دانیشتووان کە 14.14%یە, دیاریبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مووچە، شایستە داراییەکان و پلەی وەزیفیی سەرجەم مووچەخۆران و پێشمەرگە چینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکسانی دابینبکرێت