سەرۆكی ئەمریكا لە میانەی لێدوانێكەوە پەیامێكی ئاڕاستەی تاران كرد و وتی، “دەبێت چاوەڕوانی سزایەكی توندتر ببن”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە میانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، توانییان ئێران ڕابگرن و هەوڵەكانییان بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی پوچەڵبكەنەوە.
وتیشی، “ببینین چۆن ئێران گۆشەگیرتر دەكەین و چی بەسەر ئەو وڵاتەدا دەهێنین، دەبێت باش بزانن ئێمە چیمان پێدەكرێت و چۆن ئابووریانە وێرانتریان دەكەین”.
ئەوەشی خستەڕوو، بێجگە لە سزا توندە ئابوورییەكانیان و گۆشەگیركردنی ئەو وڵاتە، بژاردەی سەربازیش لەبەردەمیاندایە و ئەوەش وەك ئەگەرێكی كراوە دەمێنێتەوە.