سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەبەشان لەگەڵ كۆنسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان؛ بەبۆنەی دەستبەكاربوونییەوە، پیرۆزبایی لە كۆنسوڵی نوێی فەڕەنسا كرد و هیوای خواست قۆناغی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان ببێتە مایەی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.
لەلایەكی دیكەشەوە، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران سەرۆكی یەكێتی جەختی لە دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا كردەوە و رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك نابێت قووتی هاووڵاتییان تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكان بكرێت.