پاش ئەنجامدانی ئاڵۆزیی و نانەوەی پشێویی، خۆپیشاندەرە عەرەبەكان لە حەسەكە چوونە دەرەوە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆش كشانەوە.
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، پاش ئەوەی پشێویی و ئاڵۆزییەكی زۆر لە خۆپیشاندانەكانی حەسەكە ڕوویدا و هاووڵاتیانی كورد وەك دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە قامیشلۆ دەستیان بە خۆپیشاندانكرد، كەمێك پێش ئێستا ئاڵۆزییەكان كۆتاییان پێهات.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، زیاتر لە 600 ئەندامی سەر بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆش لە پارێزگای حەسەكە كشانەوە و برودۆخەكە بەرەو ئارامبوونەوە چووە.
سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەوە لە حەسەكە سێ هاووڵاتی كورد برینداربوون و زیانی زۆر بە هاوڵاتیانی كوردی پارێزگای حەسەكە گەیشت؛ مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، دەبێت ئەو كەس و لایەنانەی دەیانەوێت دووبەرەكیی بخەنە نێوان پێكهاتەكانی سووریاوە ڕێگرییان لێبكرێت و عەینەدین عیساش، پارێزگاری پارێزگاكە داوای لە خۆپیشاندەرانكرد كە هەست و سۆزیان بۆ نانەوەی پشێویی نەقۆزرێتەوە.