نوێنەرایەتى حەجى عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم حاجییانى عێراق بە رێگاى وشکانى دەگەڕێندرێنەوە.
نوێنەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆى بارودۆخى ناوچەکە و وەستانى گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عیراق، سەرجەم حاجییان بە رێگاى وشکانى بۆ وڵات دەگەڕێندرێنەوە.
روونیشیکردەوە، نوێنەرایەتییەکەیان رێوشوێنى بەپەلەى گرتووەتەبەر بۆ زامنکردنى بەردەستخستنى پاس بۆ گواستنەوەى حاجییان بۆ دەروازەى سنووریی عەرعەر و، دواتریش بەسەلامەتى گواستنەوەیان بۆ پارێزگاکانیان.