هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە شەقامی 60 مەتری نزیک بازاڕی کۆنەفرۆشان “مەزادەکە” ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ماتۆڕسکیلێکی دووتایە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج، لە نزیک بازاڕی کۆنەفرۆشانی کەلار (مەزادەکە) لەسەر شەقامی 60 مەتری پێکیاندادا؛ بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2006ـە، برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی بریندارەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕوودانی.