کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان بە پچڕپچڕی هەیە.
ڕاشیگەیاند، لەکاتەکانی شەودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر:32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی