بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە رێگریکردنی وەزارەتی کار دەکەن لە کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لەکەلار، ئێمە بینا و سەرجەم پێداویستییەکانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومیمان لەکەلار ئامادەکردووە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “وەزیری کار چەندجارێک داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر و ستافی تایبەت، ئێستا لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بکەینەوە ، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان، هەروەک چۆن لە قەزای کفری یەکەم سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بە هەوڵی وەزیری کارو بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کرایەوە و ئێستا بەباشترین شێوە خزمەتی منداڵانی ئۆتیزم دەکات”.