بکـ.ـوژی بازرگانەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، هەردوو بـ.ـکوژی هاووڵاتییەکەی شاری سلێمانی دەستگیرکران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەدوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوام توانی بکـ.ـوژی سەرەکی و هاوکارەکەی لەئەنجامدانی تاوانی کـ.ـوشتنی هاووڵاتی (محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین)ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران بەماددەی(406)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە…
Total
0
Share