ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی خواناس وریای راگەیاند و بنەماڵەکەی روونکردنەوە دەدەن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بکوژی هاوڵاتی خواناس وریا-یان لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکردووە و بنەماڵەی کوژراوەکەش لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێن، دۆسییەکەمان داوەتە دەست یاسا.

لە راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، “ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ کەسێک بەناوی ( خواناس وریا نازم گلی )، لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت و دواتر تەقەکەرەکە هەڵدێت”.

رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون توانرا شوێنی مانەوەی تۆمەتبارەکە دیاریبکرێت و دوای 24 کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

تۆمەتبارەکە ناوی ( ه ، ک ، ح ) لەدایکبووی 1995ـە و دانیشتووی چەمچەماڵە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار هۆکاری کوشتنەکەی بۆ جیاوازیی بیروڕای ئاینی گەڕاندەوە، دانیناوە بەوەی کە چەندجارێک گفتوگۆیان کردووە و لێکتێنەگەیشتن روویداوە .

لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 406 بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

لە بارەی تاوانەکەوە بنەماڵەی خواناس وریا روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختدەکەنەوە کە دوژمنایەتی و کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ هیچ کەسێک و ئەو کەسەشدا نییە کە کوڕەکەیانی کوشتووە.

بنەماڵەی کوژراوەکە دەڵێن “ئێستا دۆسییەکە لای یاسایە و ئێمە داومانەتە دەست یاسا مافمان بۆ بگەرێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا پۆلیسێک گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی پۆلیسی کەلار گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەی…
زیاتر ببینە

ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاویکردەوە، ”ئایە عەلی ئەبوبەکر توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی…
Total
0
Share