د. شوان محەمەد: بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەی نرخی دۆلار لە سوودی هاووڵاتییانە

د. شوان محەمەد، مامەڵەکاری دراو لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری دیاریکردنی نرخی دۆلار بە 152 هەزار دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هەنگاوێکە لە سوودی هاووڵاتییان و دەبێتە هۆی نەمانی ئەو جیاوازییە زۆرەی لە نێوان نرخی ڕەسمی و بازاڕی ئازاددا هەبوو.

ئەو مامەڵەکارەی دراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر تەنیا چینێکی کەم سوودمەند بوون لە دۆلاری 132 هەزاری، بەڵام نرخە نوێیەکە بۆ هەموو هاووڵاتییانە؛ هاوکات حکومەت ئەو داهاتەی لە جیاوازیی نرخەکان دەستیدەکەوێت، بۆ دابینکردنی مووچە و هەلی دامەزراندنی نوێ خەرجی دەکاتەوە.

جەختیشیکردەوە کە جیاوازیی نرخ لە بازاڕی ئازاددا تەنیا چەند هەزار دینارێک دەبێت و حکومەتی عێراقیش لە ڕێگەی چاودێریی توندەوە ڕێگری لە بەرزکردنەوەی نرخ لەلایەن کۆمپانیا و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوەوە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share