سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران: دەوامی هەشت بۆ هەشتی سەرتاشەکان ڕەتکرایەوە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران ئاشکرایدەکات، دەوامی هەشت بۆ هەشتی سەرتاشەکان لەلایەن بەشی یاسایی پارێزگای سلێمانی ڕەتکرایەوە.

دەروون ڕزگار، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر نووسراوێکمان ئاڕاستەی قائیمقامیەتی سلێمانی کرد، کە زۆرینەی سەرتاشەکان دەیانەوێت کاتی کارکردن لە هەشتی بەیانییەوە بۆ هەشتی شەوبێت، ئەوانیش داواکەیان ئاڕاستەی بەشی یاسایی پارێزگای سلێمانی کرد.

وتیشی، ئێستا داواکە ڕەتکراوەتەوە و بەشی یاسایی دەڵێت، ئێمە ناتوانین کاتی کارکردن بۆ سەرتاشەکان دیاریبکەین، تەنیا دەتوانین ڕۆژێک پشوو دیاریبکەین، سبەی یان دووسبەی کتابی ڕەتکردنەوەی داواکەیان بە ڕەسمی بڵاودەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share