دڵنیایی لەبارەی غازی ماڵان دەدرێت؛ بەشی پێویست کۆگاکراوە

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کەمبوونەوەی 50%ـی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کاریگەریی لەسەر بەشەغازی ماڵان دروستناکات و بەشی پێویست غازیان پاشەکەوتکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دوو مانگی ڕابردوودا کاریانکردووە بۆ پاشەکەوتکردنی غازی پێویست بۆ ئەوەی لەماوەی ئەم مانگەدا کە کێڵگەکە نۆژەندەکرێتەوە، شاری سلێمانی و دەوروبەری تووشی قەیرانی غاز نەبێت.

عومەر عەبدوڵا دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا و ڕایگەیاند، دابەشکردنی غاز بەشێوەی فۆڕم بە هەمان نرخ کە لەلایەن قائیمقامیەتەوە دیاریکراوە بۆ هاووڵاتییان بەردەوامدەبێت و هیچ ئەزمەیەک دروستنابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share