بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، 27ـی ئەیلولی 2026، ڕاییکردنی تەواوی مامەڵەکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەشێوەیەکی کاتیی دەوەستێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سۆران، ڕاگرتنی مامەڵەکانی وەکو نوێکردنەوە، بەناوکردن و مامەڵەکانی دیکە بەهۆی کارکردنە لەسەر دامەزراندنی سیستمی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ ساڵیانەی ئۆتۆمبێل.