نوێترین زانیاریی لەبارەی ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکەی کەرکوک

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک ئاشکرایدەکات، بەشی زۆری بریندارەکانی ڕووداوەکەی دوێنێی کەرکوک برینەکەیان سووکە و بە زووترین کات دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

د. بەڵێن عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە گشتی ئاماری بریندارەکانی ڕووداوەکەی دوێنێ کەرکوک بەمشێوەیەن، دوێنێ دوو نەشتەرگەریی کونکردنی کاسەی سەرمان بۆ دوو بریندار ئەنجامداوە، ماوەیەکی دیکە دەردەکەوێت دۆخیان بە کوێ دەگات، بریندارێک لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکارییە، ئەو نەخۆشە سووتاوە و بارودۆخی جێگیر نییە.

وتیشی، هەروەها دوو بریندارمان هەیە کە شکاوییان هەیە و ئەمڕۆ نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدەرێت، نزیکەی 10 نەخۆشیش لە قاوشەکان ماونەتەوە و زۆربەیان دۆخیان جێگیرە و جۆری برینەکانیان زیاتر لە دەست، قاچ و پشتیاندایە و بە زووترین کات دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا پێویستی نەکردووە هیچ یەکێک لە نەخۆشەکان بنێردرێنە شارێکی دیکە و هەموویان لە کەرکوک چارەسەرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەریی بەنداوەکان: بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە

بەڕێوەبەریی بەنداوەکانی هەرێم دەربارەی کەمبوونەوەی ئاو رایگەیاند، “بەشی پێداویستیی ئەمساڵ ئاویان گلداوەتەوە”. رەحمان خانی، بەڕێوەبەریی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی…
Total
0
Share