پزیشكیان: هەوڵی ڕێككەوتن دەدەین

سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریكا بگەنە ڕێكەوتنێكی كۆتایی پێش دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی.ئێن.ئێن ڕایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریكا ڕێكبكەون، چونكە تەنها بە ڕێگای دیپلۆماسیانە كۆتایی بە ناكۆكییەكان دەهێندرێت.

وتیشی، “دەمانەوێت پێش ئەوەی ئەمركییەكان دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی دیكە بدەن؛ لەگەڵ واشنتن بگەینە ڕێككەوتنی كۆتایی”.

جەختی لەوەشكردەوە، “وڵاتەكەمان بە ڕێژەی 60%، دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم دەبێت و ئەمەش نیازپاكییەكی دیكەی وڵاتەكەمانە لەپێناو ئەوەی كۆتایی بەم هەلومەرجەی ئێستا پهێندرێت و لەگەڵ واشنتن بگەینە ڕێككەوتنێكی هەمیشەیی و جێگیر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share