نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە مامەڵەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی ڕادەگیرێت
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی، لە سبەینێوە وەرگرتنی مامەڵەی نوێ بۆ دروستکردنی ئەو کارتە ڕادەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاووڵاتییانەی کە مامەڵەکانیان لێوەرگیراوە، دەتوانن بەگوێرەی ئەو وادەیەی بۆیان دیاریکراوە، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان سەردانیان بکەن.