ئەمڕۆ 30ـی ئابی 2026، بە سەرپەرشتیی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبوونەوەی باڵای ئەمنی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتـ.ـیرۆر لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، فەریق ڕوکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتـ.ـیرۆر CTG، دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ ئادەبوون.
هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەیی و هەرێمایەتی، ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی ڕووبەڕووبەڕووی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی دەبنەوە کرا، هەروەها جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنیی و سەربازییەکان کرایەوە، لەپێناو پاراستنی کۆمەڵانی خەڵک و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوە بە گرنگییەوە بەدواداچوونی کرد بۆ هاریکاری بەردەوامی نێوان دەزگا هەواڵگری و هێزەچەکدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، دووپات لە فراوانکردنی ئەو پەیوەندیانە کرایەوە، لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان لە وڵاتدا.