وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێکى ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، دەستپێکى ساڵی نوێی خوێندن و ڕێنماییەکانی ساڵنامەی خوێندنى زانکۆ بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) ساڵنامەى خوێندنى زانکۆ لە 1ـی 9ـی 2026ـەوە دەستپێدەکات و لە 30ـی 6ـی 2027 کۆتاییدێت، بە ڕێچکەی ئەم خالانەی خوارەوە:

1- لەو زانکۆ/ کۆلێژ و پەیمانگەیانەى کە سیستمی خوێندنی ساڵانە یان وەرزى پەیڕەودەکەن، بۆ سیستمی خوێندنی ساڵانە ماوەی خوێندن لە (30) هەفتە کەمتر نەبێت و بۆ سیستمی خوێندنی وەرزی پێویستە بۆ هەر وەرزێک ماوەی خوێندنی لە (15) هەفتە کەمتر نەبێت، ئەم ماوەیەش ڕۆژانی تاقیکردنەوە و پشووەکان ناگرێتەوە.

2- لەو زانکۆ/ کۆلێژ و پەیمانگەیانەى کە پێواژۆى بۆڵۆنیا پەیڕەودەکەن، پێویستە هەر وەرزێکى خوێندن لە (20) هەفتە کەمتر نەبێت، کە لایەنى یەکەم (14) هەفتە لە هەر وەرزێک بۆ پڕۆسەى خوێندن تەرخانبکرێت؛ هەفتەکانی دیکە بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان دەبێت، پاڵپشت بە ماددەی (3) لە ڕێبەری جێبەجێکردنی پێواژۆى بۆڵۆنیا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

3- لەو زانکۆ/ کۆلێژ و پەیمانگەیانەى کە سیستمی خوێندنی (3) وەرزی پەیڕەودەکەن، پێویستە ماوەى هەر وەرزێکى خوێندن لە (13) هەفتە کەمتر نەبێت، کە لایەنى کەم (10) هەفتە بۆ پڕۆسەى خوێندن تەرخانبکرێت، هەفتەکانی دیکە بۆ خۆتۆمارکردن و تاقیکردنەوەکان دەبێت.

4- لەو زانکۆ/ کۆلێژ و پەیمانگەیانەى پێواژۆى بۆڵۆنیا پەیڕەودەکەن، خوێندکار لە ماوەی یەک ساڵی ئەکادیمی خوێندندا بۆیان هەیە تەنیا دوو هەوڵى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
Total
0
Share