وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە 30ـی ئاب، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، لە هەمان کاتدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت، کە لە دوای 1ـی 7ـی 2024ـەوە، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.