بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆیانەی لەسەرمان دروستکرابوون سەرجەمیان دووربوون لە ڕاستییەوە.
بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کاتێک کەسێک بەرپرسیارێتی وەردەگرێت دەبێت ئامادەبێت تۆمەتیشی بۆ دروستبکرێت و هەواڵی ناڕاستی لەبارەوە بڵاوبکرێتەوە، ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆیانەی لەسەرمان دروستکرابوون سەرجەمیان دووربوون لە ڕاستییەوە.
وتیشی، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە لیژنەیەک پێکهێندرا سەبارەت بەو پرسە، ئەوەی کەمتەرخەم بووبێت سزادراوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە هاوپیشەکانم سزایان وەرگرت کە شایەنی سزا نەبوون.