شارەزایەکی بواری کەشناسی وادەی بارانی “بنێشت شۆر” ئاشكرادەکات.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شەپۆلی بارانی “بنێشت شۆر” و ناسەقامگیریی کەشوهەوا، ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە.
وتیشی، لە شەوی شەممە 29ـی ئاب تاوەکو دووشەممە 31ـی ئاب، لەم ماوەیەدا بارستەهەوایەکی شێدار بڵاودەبێتەوە و ئەگەری نمەباران و بارانێکی سووک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک شارەکان هەیە، لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما، لە هەندێک ناوچەدا هەورەبروسکەش ڕوودەدات و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی سێشەممە 1ـی ئەیلول، کاریگەریی شەپۆلەکە نامێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، زۆر ئاگاداربن لە هەورەبروسکە و کەوتنەوەی ئاگر.