حکومەت لە قەرزێکی سەر کەمئەندامان خۆشبوو

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، لە قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری کەمئەندامان خۆشبوون.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، “لەسەر پێشنیاری وەزارەتمان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ی 12 ی ئازار بڕیاری لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوی بڕی پارەی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.

پێشتر وەزارەتەکە داوایشیکردبوو، حکومەت لە بڕی پارەی ماوەی قەرزی بچووکی ئەو کەسانە خۆشبێت کە کۆچیدواییان کردووە، لە هەمان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داواکە پەسەندکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە، رایگەیاند، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین”. فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share