بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کرد.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
لە دیدارەکەدا، پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕێگەی لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختی لەسەر کرایەوە، بە شێوەیەک مافی هاووڵاتییان تێیدا پارێزراو بێت.
لە کۆتاییدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پشتگیرکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی حکومەت.