وەزارەتی کارەبا: پسووڵەی پڕۆژەی ڕووناکی داشکاندنی لەسەر نییە و دەبێت لە 50 ڕۆژدا پارەکە بدەن

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایدەکات، ئەو داشکاندنەی ئێستا هەیە تەنیا بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە و قەرزەکە پڕۆژەی ڕووناکی ناگرێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بەو پرسیارانەی دەربارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی بڵاوبوونەتەوە، ڕایدەگەیەنین ئەم داشکاندنە تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە و پسووڵەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی ناگرێتەوە، جێگەی باسە کە قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی بگات بە ناوچەکانییان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستادا پسووڵەی مانگانەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێکی لەسەر نییە و دەبێت لەماوەی 50 ڕۆژ لەدوای دەرچوونی پسوولەکە بدرێت بەشێوەیەکی ئاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە  44 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە  44 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە. سامان شێخ لەتیف،…
Total
0
Share