بەڕێوەبەری یەکەی سوتەمەنیی چەمچەماڵ: بەنزینی 750 دیناری جوڵەی خستووەتەوە بازاڕ

بەڕێوەبەری یەکەی سووتەمەنیی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک گلەیی لە کوالێتیی بەنزینی 750 دیناری نەبووە و جووڵەی خستووەتەوە بازاڕ.

حەسەن بارام، بەڕێوەبەری یەکەی سووتەمەنیی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، کەسانێک چەند ڕۆژێک بوو ئۆتۆمبێلەکانیان نەجوڵاندبوو لەبەر گرانیی نرخی بەنزین، بەڵام دابینکردنی ئەم بەنزینە 750 دینارییە جارێکی دیکە جوڵەی خستەوە بازاڕی ناوچەکەمان و ئەرکی هاووڵاتییانی ئاسان کردووە.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا هیچ کەسێک گلەیی لە کوالێتیی بەنزینەکە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share